سەردێڕ:

سودانی پێشوازی لە یاریزانان و ئیدارەی یانەی وەرزشی دهۆک کرد

PM:10:14:24/04/2025

4492 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانـی عێراق، پێشوازی لە یاریزانان و کارگێڕی یانەی وەرزشی دهۆک، براوەی خولی پاڵەوانانی یانەکانی کەنداو بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانـی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق پێشوازی لە عەدنان دیرجال، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و راوێژکاری سەرۆکی حکومەت و یاریزانان و کارگێڕی یانەی وەرزشی دهۆک، براوەی خولی پاڵەوانانی یانەکانی کەنداو بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کرد.

هەروەها، سودانـی رێزی لە یاریزانان و ستافی تەکنیکی و کارگێڕی گرتووە، پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتەی تۆپی پێیان لێکردوون، کە لە رێگەی پلاندانان و کارکردنی سەرکەوتووەوە هاتە ئاراوە، جەختیشی لە پاڵپشتی بەردەوامی خۆی کردووەتەوە بۆ وەرزش، بەتایبەتی تۆپی پێ، بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە

ئاماژەی بەوەشکرد، وەرزش دەبێتە هۆی یەکگرتنی کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی رۆحی نیشتمانی و جەختی لەسەر پێویستی پلاندانانی سەرکەوتوو و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی یانەکان و هەڵبژاردە نیشتمانییەکان کردەوە.













گەلەری