PM:11:26:13/04/2025
2188 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بە تەواوی کۆنترۆڵی ناوچەی مۆراگی کردووە کە خان یونس لە رەفح جیا دەکاتەوە و لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا بە درێژایی ١٢ کیلۆمەتر کەرتی غەززە دادەبڕێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، تا حەماس زیاتر پێداگری لەسەر رەتکردنەوەی خۆی بکات، چالاکییەکانی ئیسرائیل چڕتر دەبێتەوە و لە ئێستاشدا ناوچەی نێوان ناوچەی فیلادلفی و مۆراگ بەشێکە لە ناوچەی ئەمنی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوامی حەماس بۆ شەڕکردن
و خۆبەدەستەوە نەدان وادەکات، غەززە بچووکتر و گۆشەگیرتر ببێت، هەروەها دانیشتوانەکەشی زیاتر ناچار دەبن لەو ناوچانەی شەری تێدایە هەڵبێن.
باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا سەدان هەزار دانیشتووی ناوچەکانی شوینی
نیشتەجێبونیان بەجێهێشتووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، ١٠٪ی خاکی غەززە ئێستا بووەتە
بەشێک لە ناوچە ئەمنییەکانی ئیسرائیل.