PM:01:55:12/04/2025
1388 جار خوێندراوەتەوە
وەفدێکی پەرلەمانی بەریتانیا سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد لە سلێمانی و باسی دۆخی هەرێم و عێراق و دۆخی سیاسی ناوچەکەیان کرد.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد لە ئۆفیسى سەرەکی خۆی لە شاری سلێمانی و تێدا باسیان لە دۆخی هەرێم و عێراق و دۆخی سیاسی ناوچەکە کرد.
هەروەها، لەگەڵ گەرمبوونى رووداو و دۆخی سیاسی هەرێم و
عێراق و ناوچەکە سەردانى شاندە بیانیەکان بۆ لای جوڵانەوەى نەوەى نوێ زیاتر دەبن و
وڵاتانى کاریگەری جیهان و ناوچەکە گرنگی بە بۆچوون و هەڵوێستى جوڵانەوەکە دەدەن وەک
لایەنێکی کاریگەری ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم و عێراق.