سەردێڕ:

هاتووچۆی هەولێر بۆ ماتۆڕسواران راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:08:06:11/04/2025

1324 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، هەر ماتۆڕ سوارێک هاوڵاتیان بێزار بکات دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و خۆشی دەدرێتە دادگا.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، ، ئەو شۆفێری ماتۆرسکیلانەی سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ دەکەن و دەبنە مەترسی بۆ سەر ژیانی خۆیان و هاوڵاتییان، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم حاڵەتانەدا ئەفسەر و کارمەندانی هاتووچۆ سزای سەرپێچیکار دەدەن و دەستبەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگرن:

یەکەم:هەر ماتۆرسوارێک لەسەر شەقامەکان نمایش و سەرکێشی مەترسیدار ئەنجامبدات، دەستبەسەر ماتۆرەکەیدا دەگیرێت.

دووەم:هەرماتۆرسوارێک لە ترافیک لایەتەکاندا نەوەستێت و بەخێرایی بە لەکامێراکانی تیژرەویدا تێپەڕببێت سزای دارایی دەدرێت، هەروەها ئەگەر ماتۆڕەکەی تۆمارنەکراوبێت و هەڵگری لۆگۆی کۆمپانیاکانی گەیاندن بێت، ئەوا مانگانە لیستی سزاکان بۆ کۆمپانیاکە رەوانە دەکرێت.

سێێەم:هەر ماتۆڕسوارێک کەرەستەکانی خۆپارێزی وەک: کڵاوی سەر، ئەژنۆ پارێز و مەچەک پارێز، لەکاتی لێخوڕیندا بەکار نەهێنێت، سزای دارایی دەدرێت.

چوارەم:هەر ماتۆڕسوارێک دەنگی ئەگزۆزی ماتۆڕەکەی بەرزبکاتەوە و هاوڵاتیان بەو دەنگە بەرزە بێزار بکات، دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و خۆشی دەدرێتە دادگا.













گەلەری