سەردێڕ:

ئاسایشی هەولێر: کەسێکمان بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان دەستگیرکرد

PM:10:02:10/04/2025

10740 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کەسێکیان بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشە کردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی فۆڕێکس دەستگیرکرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر کەسێکمان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشە کردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی کە لە رێگەی بڵاو کردنەوەی گرتەڤیدۆوە بانگەشەی بۆ دراوی ئەلیکترۆنی فۆڕێکس دەکرد.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمی ئابوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەرکەوت هیچ مۆلەتێکی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیای نیە و رێگەپێدراو نیە و بە هەدەردانی پارە و سامانی هاونیشتمانیانە".

هاوکات ئاسایشی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، کە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن خۆیان بەدوور بگرن لەو جۆرە بازرگانی و مامەڵە کردنانە تاکو سامانیان پارێزراو بێت.













گەلەری