کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان
PM:02:27:10/04/2025
1552 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی بۆ یەکەمجار پێشوازی لەشاندی دەم پارتی کرد و لای خۆشیەوە پێش کۆبوونەوەکە ئەردۆغان رایگەیاندووە، لەگەڵ دەمپارتی پلان بۆ پڕۆسەی ئاشتی دادەڕێژن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، شاندی دەم پارتی کە لە سری سورەیا ئۆندەر و پێرڤین بوڵدان پێكهاتوون، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا چوونە کۆشکی سەرۆکایەتی و كۆبوونەوە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان شاندی دەمپارتی ١٢ داواکاریی ئاڕاستەی ئەردۆغان دەکات.
ئەردۆغان سەبارەت بە کۆبوونەوەکە وتویەتی،
لەگەڵ شاندی دەم پارتی تاوتوێی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەن و ئیرادەی خۆشیان بۆ
گەیشتن بە ئامانجەکەیان دووپات کردەوە.
شاندی دەم پارتیش وتیان، لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە
دوایین زانیارییەکان بە ئەردۆغان دەدەن و دەشڵێن، لەو
باوەڕەدان دوای کۆبوونەوەکە سیاسەتی دیموکراسییانە و ئاشتی لە تورکیا هەنگاوی زۆر
خێراتر و گرنگتری بۆ دەنرێت و وتیشیان، هیوادارن کۆبوونەوەکەیان ببێتە هۆکاری
بەرقەرارکردنی ئاشتی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی
لە تورکیا یەکەمینجارە کە شاندی دەم پارتی و ئەردۆغان کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.