وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هاوردەکردنی ٣٧ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ ناوخۆی عێراق قەدەغەدەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵ هاوردەکردنی ژمارەیەک بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ عێراق قەدەغەکرا.
هەروەها، بەرهەمەکانیش پێکهاتوون لە ٣٧ بەرهەمی
کشتوکاڵی جۆراوجۆر.
وتیشی، بەشێكی ئەو بەرهەمانەی کە هاوردەکردنیان
قەدەغەکراوە بریتین لە هێلکە، ئاژەڵی گەورە و بچوک وەک گامێش، مەڕ، ئەسپ، پڕۆتینی
ئاژەڵ، مریشکی زیندوو، پیاز، هەنگوین، قارچك، رووەکی زەیتوون و گوڵەبەرۆژە، توتن،
لیمۆ، و چەندین بەرهەمی تر.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری قەدەغەکردنی ئەم
بەرهەمە کشتوکاڵییانە لەپێناو رێکخستن و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتدایە.