سەردێڕ:

ئاوی گوێزی هیندی ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەی هەیە

PM:11:57:07/04/2025

2172 جار خوێندراوەتەوە

ئاوی گوێزی هیندی خواردنەوەیەکی تەندروستە، دەوڵەمەندە بە کانزاکان ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی سروشتی بۆ جێگرتنەوەی ئەو شلانەی لەدەست چوون لەڕێگەی ئارەقکردنەوە.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی "lebanon24" ئاماژەی پێکراوە، ئاوی گوێزی هیندی چەندین سوودی تەندروستی هەیە، کە بریتین لە:

١. شێدارکردنەوەی جەستە.

٢. باشترکردنی کرداری هەرسکردن بەهۆی ئەنزیمە سروشتییەکانەوە.

٣. پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان.

٤. یارمەتی باشتر کارکردنی جگەر و گورچیلە دەکات.

٥. یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

٦. تەندروستی پێست باشتر دەکات.

٧. ڕێکخستنی پەستانی خوێن.














گەلەری