سەردێڕ:

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

PM:11:49:07/04/2025

2080 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئێن ئاڕ تی کەوتوون رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای گشتی سلێمانی ـ کەرکوک روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و لەناوچەی ئەلبوتەعمەش بەهۆی رووداوێکی دیکەی هاتووچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئێن ئاڕ تی کەوتوون رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای گشتی سلێمانی ـ کەرکوک لە نێوان گوندی چیمەن و ناحیەی قرەهەنجیر روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و لەسەر رێگای بێجی ـ تکریتیش روداوێکی دیکەی ھاتووچۆ روویداوە و چوار کەس گیاناین لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەی رێگای سلێمانی ـ کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون کە سەرجەمیان سەرنشینی یەک ئۆتۆمبێل بوون.

هاوکات، لەناوچەی ئەلبوتەعمە، لەسەر رێگای بێجی ـ تکریت، روداوێکی ھاتووچۆ روویداوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی تر برینداربوون.













گەلەری