سەردێڕ:

رێبوار ئەوڕەحمان: پارتی و یەکێتی بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم گرەو لەسەر شتی دۆڕاو دەکەن

PM:10:35:07/04/2025

1932 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی و یەکێتی چاوەڕوانن ئەمریکا لە عێراق بدات بەڵام ئەوە روونادات و وتیشی، پارتی و یەکێتی چاوەڕوانن تورکیا سکاڵایەک لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم لە عێراق بباتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەڕلەمانی عێراق کە خۆشی ئەندامی لیژنەی نەوت و غازە لە بارەی ئاستەنگ دروستکردن بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم لە لایەن پارتی و یەکێتییەوە وتی، پارتی و یەکێتی یاری بەکاتەوە دەکەن و گرەو لەسەر شتی دۆڕاو دەکەن.

وتیشی، چاوەڕوانن ئەمریکا و ئیسرائیل لە لە عێراق بدەن کە ئەوەش روو نادات.
هەروەها، چاوەروانن تورکیا ئەو سکاڵایە لە عێراق بباتەوە کە سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم لەسەر عێراقی تۆمارکردووە و 

بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراقێش دڵنیان کە سکاڵاکە لە تورکیا دەبەنەوە.

 













گەلەری