سەردێڕ:

شاندێکی گەورەی بازرگانی ئەمریکی گەیشتە عێراق

PM:09:57:07/04/2025

1496 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی ئەمەریکا بە نوێنەرایەتییەکی بازرگانی کە لە ٦٠ کۆمپانیا پێکهاتووە گەیشتە بەغدا و ژووری بازرگانی ئەمریکا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق واژۆ دەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کەرتی تایبەتی ئەمریکی و عێراق.


ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی نیسانـێ ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، ژوری بازرگانی ئەمریکا و فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق یاداشتێکی سەرەکیی لێکتێگەیشتنیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کەرتی تایبەتی ئەمریکی و عێراق واژۆ کرد و ئەم هاوبەشییە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئابوورییە درێژخایەنەکانی نێوان هەردوولا.

هەروەها، شاندەکە رایگەیاندووە، ژووری بازرگانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ستیڤ لوتس، سەرکردایەتی شاندێکی ١٠١ ئەندامی دەکات کە پێکهاتووە لە ٦٠ کۆمپانیای ئەمریکی لە کەرتی وزە و تەکنەلۆجیا و تەندروستی سەردانی عێراقیان کردووە.

هاوکات، یەکەم ئەرکی بازرگانییە کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی ئەمریکاوە بۆ عێراق پەسەندکراوە و گەورەترین ئەرکی بازرگانی ئەمریکایە بۆ عێراق لە مێژووی ژوورەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکە لە ٧ تا ٩ی نیسان درێژدەبێتەوە، شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە و پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا عێراقییەکان دەکات و کۆمەڵێک رێککەوتنیش واژۆ دەکەن.













گەلەری