سەرۆکی فەرهنسا لە میسیر رایگەیاند، پشتگیریی پێشنیاری میسر بۆ بونیاتنانەوەی غەززە و دامهزراندنی دهوڵهتی فەڵەستین دەکات و پشتگیریش له پلانی کۆمکاری عەرەبی بۆ بونیاتنانەوەی غەززە دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە سەردانەکەی بۆ قاهیرە رایگەیاند، پشتگیریی پێشنیاری میسر بۆ بونیاتنانەوەی غەززە و دامهزراندنی دهوڵهتی فەڵەستین دەکات و وتیشی، نابێت حهماس هیچ رۆڵێکی لەو حکومەتە هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیاری میسر ئاراستهیهكی راست و دروستە بۆ
بونیاتنانهوهی غەززە و دروستکردنی حکومەتێکی تایبەت بە فەڵەستین لە ناوچەکەدا.
باسی لەوەشکرد، دەبێت حکومەتی داهاتووی فەڵەستین، لەلایەن
دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بهڕێوه ببرێت و نابێت حەماس هیچ رۆڵێکی لەو حکومەتە
هەبێت و نابێت چیتر ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل.
ئەوەشی خستەڕوو، فەڕەنسا و میسر ئیدانەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی
ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەکەن.
هەروەها، ماکرۆن و سیسی پشتگیری جێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززە و
کردنەوەی دەروازەکان بە رووی هاوکارییە مرۆییەکان دەکەن.