سەردێڕ:

سودانی: پاراستنی کۆمەڵگا لە بەڵای ماددە هۆشبەرەکان یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی حکومەت

PM:07:45:07/04/2025

828 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پاراستنی کۆمەڵگا و بەتایبەت گەنجان لە بەڵای ماددە هۆشبەرەکان لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە و ئاماژەی بە گرنگی وەرگرتنی رێبازە زانستییە سەرکەوتووەکانی خۆپارێزی و چارەسەری کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای نێودەوڵەتی خێزانی دۆحە، شەریفە نعمان عیمادی، ئەندامی دامەزراوەی قەتەر و شاندی یاوەری کرد و وتیشی، پاراستنی کۆمەڵگا، بەتایبەتی گەنجان، لە بەڵای ماددە هۆشبەرەکان یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی حکومەت.

ئەوەشی خستەڕوو، پاراستنی کۆمەڵگا، بەتایبەتی گەنجان، لە بەڵای ماددە هۆشبەرەکان یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی حکومەت و ئاماژەی بە پێویستی گرتنەبەری رێبازە سەرکەوتووەکانی خۆپارێزی و چارەسەری زانستی کرد.

هاوکات، ئەندامی دامەزراوەی قەتەر، پێداچوونەوەی بە بەرنامە کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و دەروونییەکانی پەیوەست بە رەفتار و شێوازەکانی پاراستنی سەقامگیری خێزان و لایەنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئالوودەبوون کرد کە لە قوتابخانەکانی قەتەردا جێبەجێ دەکرێن.

هەروەها، خواستی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بەم بوارەوە لە عێراق دەربڕی.













گەلەری