PM:01:19:07/04/2025
12676 جار خوێندراوەتەوە
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی کوردانی دەرەوەی وڵات کرد و رایگەیاند، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کار بە سورە قەیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت و تەنها کار بە کارتی نیشتمانیی دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم ئەو کوردانە دەکەنەوە کە لە دەرەوەی عێراق نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت تەنها کار بە کارتی نیشتمانیی دەکرێت.
دەشلێت، بەهیچ جۆرێک کار بە وێنەی تۆماری
ئەلیکترۆنی "صورة قید" ناکرێت و چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی
حکومەتی عێراق کارکردن پێی راگیراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە ئەو هاووڵاتیانە
لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی ٣٠ رۆژ وەربگرن، لەبەرئەوەی
تەواوبوونی کارتی نیشتمانی ماوەکەی (٢٠ بۆ ٣٠) رۆژی پێدەچێت.