سەردێڕ:

لە چوارچێوەی رێکەوتنی عێراق و چین ٦١ قوتابخانە لە پارێزگای دیوانیە کرایەوە

PM:11:41:06/04/2025

1892 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دیوانیە، کردنەوەی ٦١ قوتابخانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی بینای نمونەیی بەپێی رێککەوتنی عێراق و چین راگەیاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئەحمەد خەربات، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دیوانیە رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێکەوتنی عێراق و چین لە پارێزگای دیوانیە ٦١ قوتابخانە کرایەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دیوانیە کران.

ئاماژەی بەوەشکرد، قوتابخانەکان سێ پۆلی لەخۆگرتووە بەم شێوەیە: ١٢ پۆل، ١٨ پۆل و ٢٤ پۆل، بەپێی تایبەتمەندییە تەکنیکییە پێویستەکان.

وتیشی، ئەم قوتابخانانە نوێنەرایەتی زیادکردنێکی چۆنایەتی دەکەن بۆ ژێرخانی پەروەردەیی پارێزگاکە.

ئەوەشی خستەڕوو، بە شێوەیەکی سروشتی ساڵانە ژمارەی خوێندکاران زیاد دەکات، ئەمەش پێویستی بە دروستکردنی نزیکەی ٤٠٠ قوتابخانەی زیادە هەیە بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە بە تەواوی نەهێڵرێت.

باسی لەوەشکرد، حکومەتی خۆجێی پشتگیری کەرتی پەروەردە دەکات بە تەرخانکردنی پارەیەکی بەرچاو بۆ ئەم مەبەستە.













گەلەری