کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە پاڵپشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٠٠ دۆنم زەوى لە عێراق بە زەیتون و فستق دەچێندرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بڵاویکردەوە، زەویی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە دەکەوێتە ناوچەى حەدیسە سەر بە پارێزگارى ئەنبار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆژەکە لەلایەن فەرمانگەى
دارستانەوە جێبەجێ دەکرێت بە پاڵپشتیی بەرنامەى گەشەپێدانى نەتەوە یەکگرتووەکان(. (UNDP
باس لەوەش کراوە، لە پرۆژەکەدا زەیتوونى پڕ زەیت
و فستقى حەلەبى دەچێندرێن، سەرەڕاى بونیادنانى فەرمانگەیەک، دامەزراندنى دوو
سیستمى وزەى خۆر بە تواناى ٣٧ کیلۆوات، هەڵکەندنى دوو بیر و دامەزراندنى سیستمى
دڵۆپاندن بۆ نەمامەکان.