سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئێران: وەڵامی نامەکەی ترەمپمان داوەتەوە و ئامادەین بۆ دانوستان

AM:09:44:06/04/2025

1560 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای هەڕەشەکان و پەرەسەندنی وەڵامدانەوەی لێدوانی نێوان هەردوو وڵات، وەزیری دەرەوەی ئێران پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دانوستان دووپات کردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکانیدا باسی لەوەکرد، "وەڵامی تاران بۆ پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ناوەڕۆکەکەیدا یەک دەگرێتەوە و دەرفەتی دیپلۆماسیان پاراستووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنێک کە پابەندی هەڵوێستی دژبەیەک بێت و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز بکات، هیچ سوودێکی نییە.

باسی لەوەشکردووە، وڵاتەکەی ئامادەیە بەردەوام بێت لە گفتوگۆ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و هەڵگرتنی سزاکان، لەسەر بنەمای لۆجیکی دروستکردنی متمانە.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا بە پێی یەکسانی، نەک وەک هەڕەشەیەک، دووپات کردەوە.













گەلەری