سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە نزمیدا جێگیربووە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:37:06/04/2025

1348 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند رۆژێکە رووی لە دابەزین کردووە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣٦ دۆلار ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو ئۆنسەیەک نزیکەی ٦٥ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی.

هاوکات، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا هاوشێوەی جیهان دابەزیوە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٤١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نا جێگیری نرخی زێڕ دوای بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت و بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ داناوە و نرخەکەی بە نا جێگیری ماوەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٦٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٢٢ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینارە













گەلەری