سەردێڕ:

هیوا ئەحمەد: داواکەی یەکێتی بۆ دروستکردنی لیستێک بۆ هەڵبژاردنی عێراق لەژێر دیراسەدایە

PM:10:03:05/04/2025

1248 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت،داواکەی یەکێتی بۆ دروستکردنی لیستێک لەگەڵ پارتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق لەژێر دیراسەدایە.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە کەرکوک بە رۆژنامەنوسانی وت، پرسی بەشداریکردنیان بە یەک لیستی هاوبەش لەگەڵ یەکێتیدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێت و هیچ شتێکیش لە سیاسەتدا مەحاڵ نییە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە پێشووتردا سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی وتبووی، گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بکەن.













گەلەری