PM:09:16:05/04/2025
1608 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارینی بە لێزمە و تەرزە بارین روویی کردە سنووری رواندز و سۆران بەهۆیەوە پێنج کەس لە رواندز برینداربوون. هاوکات، بەهۆی تەرزەبارینەکەوە چەندین ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشت و چەندین باڵندەش لەناوچوون.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، حەسەن حسێن، پزیشک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رواندز بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی بارینی تەرزەوە پێنج کەس برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان سەرجەمیان چارەسەری
پیویستیان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراون.
کەریم کەیفی - سۆران