پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتیی محەمەدی حاجی مەحمود لەسەر ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی عێراق کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئامادەکارییەکانیان کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا محەمەدی حاجی مەحمود
ئاماژەی بەوەکرد، ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەرێت و پێویستی بە هەڵوێست و
گفتوگۆی بنیاتنەرانە هەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە مانگی تشرینی
یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت.