سەردێڕ:

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق سەردانی بازاری دارەسوتاوەکەی سلێمانیان کرد

PM:07:10:05/04/2025

1364 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق سەردانی بازاری دارەسوتاوەکەی سلێمانیان کرد و کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتی، پاڵپشتی کاسبکاران دەکەن و داواکاریشن بەزووترین کات قەرەبوو بکرێنەوە. هاوکات رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، ئەرکی دەسەڵات و هەردوو حزبی دەسەڵاتدارە قەرەبووی ئەو کاسبکارانە بکاتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق سەردانی بازاری دارەسوتاوەکەی سلێمانیان کرد بە مەبەستی بەدواداچوون لە ئاگرکەوتنەوەکەی دارەسوتاوەکە.

هاوکات کوردەوان جەمالی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ پاڵپشتی کاسبکاران دەکەن و داواکاریشن بەزووترین کات قەرەبوو بکرێنەوە.

باسی لەوەشکرد، پارتی و یەکێتی لەبەر دزیکردنی خۆیان پەرلەمانیان پەکخستووە

هەر سەبارەت سوتانی بازاڕی دارەسوتاوەکە و زیان لێکەوتووان رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ پاڵپشتی کاسبکاران دەکەن و نوسراوی تایبەتیان بۆ بەرز دەکەنەوە لە پەرلەمانی عێراق و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن قەرەبووی کاسبکارەکان بکاتەوە.
رێبوار ئەوڕەحمان وتیشی، ئەرکی حکومەتی کاربەڕێکەر و هەردوو حزبی دەسەڵاتدارە قەرەبووی ئەو کاسبکارانە بکاتەوە.













گەلەری