سەردێڕ:

ترەمپ بۆ تیک تۆک: تا ٧٥ رۆژى تر کڕیارێکى ئەمریکی بۆ خۆتان بدۆزنەوە

PM:11:25:04/04/2025

2408 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا دیسان وادەی ٧٥ رۆژى تری مۆڵەت بۆ تیک تۆک نوێ کردەوە بۆ ئەوەی بیفرۆشن بە کڕیارانی غەیرە چینی یان لە ئەمریکا قەدەغە بکرێن.


ئەمڕۆ هەینی ٤ـی نیسانــی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە و نووسیویەتی، "ئیدارەکەم زۆر بە زەحمەت کاریان لەسەر گرێبەستێک کردووە بۆ رزگارکردنی تیکتۆک، پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە و ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن لەگەڵ تیک تۆک و چین دەکەین بۆ داخستنی رێککەوتنەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "گرێبەستەکە پێویستی بە کاری زیاترە بۆ دڵنیابوون لە واژۆکردنی هەموو رەزامەندییە پێویستەکان."

ئەوەش لەکاتێکدایە، یاسای ساڵی ٢٠٢٤ کە بە پشتیوانی دوولایەنە پەسەندکرابوو، بڕیاریدابوو کە پلاتفۆرمەکە لە کۆمپانیای تەکنەلۆژیای چینی بایتدانس وەربگیرێت یان لە ئەمریکا قەدەغە بکرێت، ئەمەش بە ئاماژەدان بە کۆکردنەوەی زانیاری و نیگەرانییەکانی ئاسایشی نیشتمانی.













گەلەری