سەردێڕ:

کەشناسی لەبارەی بارانەکەی ئەمشەوەوە هۆشداری دەدات

PM:10:56:04/04/2025

25280 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە روو لە ناوچەکانی گەرمیان دەکات و پاشان لە کاتەکانی بەرەبەیاندا تەواوى ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور پێشبینى دەکرێ شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە لە درەنگانى ئەم شەو لە بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان دەست پێبکات پاشان لە کاتەکانى بەرەبەیانیدا کاریگەریەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى دیکەى گەرمیان و هەڵەبجە و کەرکووک و سلێمانى و پاشان هەولێر و دهۆک تەواوی ناوچە شاخاویەکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

باسی لەوەشکردووە، شێوازی دابارین هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە بروسکە (لەناویشیاندا سەنتەرى پارێزگاکان) و بەهۆی ئەوەی لە وەرزى بەهارداین و هەورەکانى دابارین هەندێک جار لە هەندێ ناوچە تەزرەشى لەگەڵدا بێت.

ئەوەش هاتووە، خێرایی با لە سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما ٣ بۆ ٥ پلە نزم دەبێتەوە.

هاوکات کەشناسى پێشبینیشی کردووە، شەپۆلەکە لە درەنگانی شەوی شەممە کۆتایی پێ دێت













گەلەری