AM:10:25:04/04/2025
1476 جار خوێندراوەتەوە
لە هێرشێکى فڕۆکە سەربازییەکانی ئیسرائیلدا لە باشوورى لوبنان بەرپرسێکى باڵاى بزوتنەوەى حەماس و دووئەندامى خێزانەکەى کوژران.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، سەرچاوە لوبنانییەکان بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر شاری سەیدا لە باشووری لوبنان بەرپرسێکیبزوتنەوەى حەماس بەناوی حەسەن فەرحان ناسراو بە "ئەبو یاسر" کوژراوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل ناوچەيەکی
نيشتەجێبوونیان لە شاری سەیدای لوبنان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون، کە ئەوانیش
بەرپرسەکەی حەماس و کوڕ و کچەکەی بوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوای هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەرپرسە باڵاکانی بزوتنەوەی حەماس دەستیپێکردووەتەوە.