سەردێڕ:

لە عێراق چەند پرۆژەیەکی کارەبا بۆ وەرزی هاوین جێبەجێدەکرێت

AM:09:32:04/04/2025

1348 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، چەند پرۆژەیەکی کارەبا بۆ وەرزی هاوین جێبەجێدەکات.


زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی وەزارەتی کارەبا و حکومەتی عێراق بۆ وەرزی هاوین، چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە کەرتی کارەبا جێبەجێدەکرێت و جەخت لە ئەنجامدانیان دەکەینەوە پێش کۆتاییهاتنی ماوەی دیاریکراویان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەکان بریتین لە دامەزراندنی ژمارەیەک وێستگەی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا، جێگیرکردنی فیدەری کارەبایی و دابینکردنی چەندین محاویلەی کارەبا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا هەوڵی زیادکردنی ژمارەیەک کۆگای تایبەت بە کەرەستەی کارەبایی و چاکردنەوەی ئامێرەکان دەدەین، تا بتوانین لە ئەگەری دروستبوونی هەر کێشەیەکدا بە زووترین کات چارەسەر بکرێن.













گەلەری