سزاکەی سەرۆکی ئەمریکا، دوورگە گرکانیی و سەهۆڵبەندانەکانیشی گرتووەتەوە، کە جگە لە پەنگوین کەس تێیاندا ناژی و بەشێکیان کۆتا جار ١٠ ساڵ پێش ئێستا خەڵک سەردانی کردن.
دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی لیستی ئەو وڵاتانەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە باجیان بەسەردا سەپێنراوە، چەند شوێنێک بووە جێی سەرنجی میدیا جیهانییەکان، چەندین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەشێک لەو زەویانە کەسی تێدا ناژی.
کۆمەڵێک دوورگەی گڕکانی بێ بەرهەم و بێ کەس کەوتوونەتە داوی سزا و
باجەکانی ترەمەوە، کە رۆژی چوار شەممە رایگەیاند، ئەو شوێنانە کە بە
سەهۆڵبەندان داپۆشراون و تەنها پەنگوینی لێ دەژی، بە فەرمی لەلایەن ترەمپەوە سزایان
خراوەتە سەر.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە
لە شەڕی بازرگانی دۆناڵد ترەمپدا، ئەو شوێنانەی کەسیشی لێ ناژین سەلامەت دەرنەچوون
و کەوتوونەتە ژێر کاریگەرییی بڕیارەکەی ترەمپەوە، بەبێ ئەوەی هیچ هەناردەیەک بکەن
باجی ١٠٪ـی خراوەتە سەریان.
هەروەها دوورگەکانی هێرد و دوورگەکانی
ماکدۆناڵد کە خاکێکی دەرەوەی ئوسترالیا پێکدەهێنن، لە دوورترین شوێنەکانی سەر
زەوین، تەنها لە رێگەی گەشتێکی دوو هەفتەیی بەلەمەوە لە پێرسەوە لە کەنارەکانی رۆژئاوای
ئوسترالیا دەتوانرێت بگاتە ئەو شوێنانە.
ئەو شوێنانە
کەسی تێدا ناژی، بەگوێرەی زانیارییەکانی گاردیەن و دوایین سەردان لەلایەن خەڵکەوە
پێدەچێت نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر بێت.
لەلای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئەنتۆنی ئەلبانیز،
ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هیچ شوێنێکی سەر زەوی لەدەستی ترەمپ سەلامەت
نییە و هەموی لە مەترسیدایە.