سەردێڕ:

بڕیارە ترەمپ سەردانی سعودییە بکات و لەگەڵ سەرۆکی سوریا کۆببنەوە

AM:11:45:03/04/2025

1412 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی ئای ٢٤ نیوزی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا دۆناڵد ترمپ سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات و دەشڵێت، لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە سعودییە کۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی داهاتوودا دۆناڵد ترەمپ سەردانی سعودیە و ئیمارات و قەتەر دەکات و لە سەردانەکەشیدا بە نێوەندگیری محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا کۆ دەبێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، لە مانگی پێنجدا ترەمپ سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات و لەگەڵ چەند سەرۆکێکی وڵاتاندا کۆدەبێتەوە.













گەلەری