AM:10:38:02/04/2025
2360 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رەتیدەکاتەوە مووچەی بۆ ئەو کەسانە بڕیبێتەوە کە لە ناوچەی رەفحای نێوان عێراق و سعودییە لە دایک بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە وەزارەتەکەمان بە فەرمانی وەزیری دارایی سەرلەنوێ مووچەی بۆ لەدایکبووانی ناوچەی رەفحا تەرخانکردبێت دوورە لە راستییەوە و هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە نەدراوە.
هاوکات، ناوچەی رەفحا ناوچەیەکی کێشە لەسەرە لە نێوان عێراق و سعودیە و بەو
هۆیەوە حکومەتی عێراق مووچەی دانیشتوان و لەدایکبووانی ئەو ناوچەیەی راگرتووە.