PM:08:24:20/03/2025
1180 جار خوێندراوەتەوە
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كریملن) دووپاتیكرده‌وه واده‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و روسیا به‌وردی دیارینه‌كراوه، چونكه هێشتا ورده‌كارییه ورده‌كان كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له جه‌ده به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی کریملن له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، روسیا و ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له شاری جدده‌ی پایته‌ختی سعودیه به‌ڕێوه‌بچێت، رێگاكانی دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی هاتووچۆی كه‌شتیوانی له ده‌ریای ره‌شدا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پلانانانه‌ی كه ئه‌وروپا
دایرشتوون له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌كانی روسیا و ئه‌مریكادا ناكۆكن، ئه‌وروپا به جۆرێك له
جۆره‌كان بووه‌ته لایه‌نێك له شه‌ڕه‌كه‌دا و پشتیوانی ته‌واوی ئۆكرانیا ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردووش
له سعودیه، نوێنه‌رانی ئۆكرانیا و ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ئاگربه‌ستێكی
٣٠ رۆژی بۆئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا دانوستان له‌سه‌ر راگرتنی ته‌واوی شه‌ڕه‌كه
بكرێت و روسیا هێرشه‌كانی رابگرێت.