سەردێڕ:

لەم ناوچانەی هەرێم بەفر بارین بەردەوام دەبێت

AM:08:50:24/02/2025

1516 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە، هاوکات، لە رۆژانی دواتردا پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.


ئەمرۆ دووشەممە ٢٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دابەزینی پلەی گەرما بەردەوامی دەبێت، ئاسمان هەور دەبێت لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق.

ئاماژە بەوەکراوە، لە پارێزگاکانی کەرکوک، سلێمانی و دهۆک، ئەگەری نمەباران و بارینی بەفرێکی کەم هەیە.
هەر بەپێی پێشبینییەکان ئەوەش خراوەتەروو، لە رۆژانی داهاتوو، بە دیاریکراوی لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن.
هاوکات، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەپۆلی سەرما و سۆڵە بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورێکی چڕ دروست دەبێت.













گەلەری