AM:11:11:20/01/2025
2856 جار خوێندراوەتەوە
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە پرسی بودجە و مووچە لە کۆبوونەوەدان، بەپێی زانیارییەکانیش بڕیار لەسەر چارەنوسی مووچەی مانگی ١٢ و مانگی یەکی ئەمساڵ دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، هەریەکە لە بەڕێوەبەری ژمێریاری و بەڕێوەبەری بودجە لە وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بەشدارن.
هاوکات، شاندەکەی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا
گفتوگۆ دەکەن لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و هەروەها
چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا مووچەی مانگی ١٢ـی
مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و وەزارەتی دارایی عێراقیش رایگەیاند، کە دەستیان
بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانیان کردووە.