AM:10:47:14/01/2025
2276 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق دەرکەوت تاکۆتایی مانگی ١٢ی ٢٠٢٤ لەکۆی زیاتر لە ٨٩ تریلیۆن و ٧٤٣ملیار و ٢٠٣ ملیۆن دینار بۆ مووچە لە عێراق نزیکەی ١٠ تریلیۆن و ٧٣٨ ملیار و ٦٢٩ ملیۆن دینار بۆ تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێم نێراوە.
نەرمین مەعروف پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، بەم پێیەش بڕی تەمویلکراو بۆ مووچەی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٤ کەمترەلە کۆی تەرخانکراو بۆ مووچەی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٤ کە بە ١١ تریلیۆن و ٥٧٦ ملیار و ٥٢١ ملیۆن و ٣٣٥ هەزار دینار خەمڵێنرابوو لە کۆی زیاتر لە ٩٥ تریلیۆن دینار تەرخانکراوی بودجە بۆ مووچەی هەموو مووچەخۆرانی عێراق لە ساڵی رابردوو.
قسەکانى ئەو
پەرلەمانتارەى یەکێتى لەکاتێکدایە کە وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، پارەى مووچەى
هەر ١٢ مانگەکەى ٢٠٢٤ی بۆ هەرێم ناردووە و هەرێم خۆى بەرپرسیارە لە دابەشنەکردنى.