سەردێڕ:

دانیشتوانی سنووری گەرمیان نەوتەکەی حکومەتی کاربەڕێکەریان رەتکردەوە

PM:08:47:26/10/2024

992 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی رزگاری لە سنووری گەرمیان نەوتەکەی حکومەتی کاربەڕێکەریان رەتکردەوە و ئامادە نەبوون ١٠٤ هەزار دیناری پێبدەن، وەک خۆشیان دەڵێن نەوتەکەی حکومەت لەگەڵ نرخی بازاڕدا جیاوازییەکی زۆری نییە کە وەک چاکە بە خەڵکی دەفرۆشێتەوە.


هاوڵاتیانی نیشتەجێی رزگاری لە سنووری گەرمیان باس لەوە دەکەن، جگە لە دواکەوتنی مووچە و شەکەتی رۆژگار، گرانی نرخی نەوتیش بارگرانیەکی دیکەی خستووەتە سەر شانیان و دەبێت چەند کاتژمێرێک لە نۆرەدا بوەستن بۆ وەرگرتنی نەوت.

حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ١٠٤ هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرێت، لەکاتێکدا لە زۆربەی شوێنەکان لەبری ٢٠٠ لیتر تەنها ١٨٠ لیتر بە هاوڵاتیان دەدرێت، بەمەش نرخەکەی نزیک بە نرخی ئەو نەوتەیە کە لە بازاڕدا دەفرۆشرێت.

بەهۆی کەمی بڕەکەی و زۆر وەستان لە سەرەی وەرگرتن و گرانی نرخەکەیەوە، بەشی زۆری هاوڵاتیان ئەو نەوتەی حکومەتی کاربەڕێکەر وەک چاکە بەخەڵکی دەفرۆشێتەوە، رەت دەکەنەوە و وەری ناگرن.













گەلەری