دوای سێ جار لە بەڵێندان بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە و لە کۆتا جاردا و رۆژی ٣٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، نابێت کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە بوەستێت، بەڵام ئەمڕۆ سەرجەم ئامێرەکان لابراون و پرۆژەکە بۆ جارێکی دیکە پەراوێز خرا.
ئەمڕۆ هەینی، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی ، ئەو ئامێرانەی کە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دانرابوون، سەرجەمیان لابراون.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە راگیراوە
سەرجەم ئامێرەکان لابراون، لەکاتێکدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی
کاربەڕێکەر تەنها پێنج رۆژ لەمەوبەر وتی، " نابێت بە هیچ
هۆکارێک کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە رابوەستێت".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی سێ هەڵبژاردنی لەسەر یەکە بەردی بناغە بۆ پرۆژەکە
دادەندرێت.
تەواو نەکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە لەکاتێکدایە چهندین ساڵه بێ ئاوی بهرۆكی
دانیشتوانی چهمچهماڵی گرتووه و هاوڵاتیان دەڵێن، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان
بەردی بناغەی پڕۆژەکان زۆر دەبن، بەڵام دوای هەڵبژاردنەکان ون دەبن.
بەڵێنەکەی قوباد تاڵەبانی؛
رۆژی ٣٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ سێیەم جار لەسەر یەک بەردی بناغەی پڕۆژەی
ئاوی گۆپتەپە دانرا، لەو بارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی بەڵینی بە دانیشتوانی چەمچەماڵدا
،" کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەهیچ شێوەیەک راناگیرێت و کۆمپانیای جێبەجێکاریش
دەبێت لە وادەی دیاریکراودا پرۆژەکە تەواو بکات".
ئەوەش لە کاتیکدایە، ههر تهنها بێ ئاوی نییه كه چهمچهماڵییەکانی بێزار
كردووه، بهڵكو دهیان پڕۆژهی تهواونهكراو بووەته خهمی ههمیشهیی خهڵكی چهمچهماڵ.
بەشێک لە یەکەکانی نیشتهجێبوون زیاتر له ١٠ ساڵه بهڵێنی تهواوكردنیان
دراوه كه ١٢٠ یهكهی نیشتهجێبوونیان بۆ كرێنشینانی چهمچهماڵ بوون و بەڵێن
بوو تهواو بكرێن، بهڵام وهك ههیكهلێكی چۆل جێهێڵراون.
لە سنوری چەمچەماڵ ھەشت کێڵگەی بیری نەوت و غاز هەن لە ئاستی ھەرێم و عێراق،
بە یەکێک لە ناوچە دەوڵەمەندەکان دادەنرێت و لەسەر ئاستی جیهانیش لەریزبەندی١٠ یەکەمدایە
بۆ یەدەغی غاز.
لەگەڵ ئەوەدا دانیشتوانەکەی دەڵێن خێر و بەرەکەتی ناوچەکەیان بۆ گیرفان پڕکردنی
بەرپرسانی دەسەڵاتە، بەڵام ئەو خەڵکەی لەسەر ئەو خاکە دەژین جگە لەبەرێکردنی نەهامەتی
هیچیان نەبینیووە.