سەردێڕ:

کاریگەرییە زیانبەخشەکانی وەرزشکردن لە کەشوهەوای گەرمدا

PM:03:55:14/06/2024

1260 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر لە هاویندا بەردەوام هەست بە ماندوێتی و سەرگێژخواردن دەکەیت یان ناتوانیت بە باشی بخەویت، لەوانەیە پێویستت بە کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی وەرزشکردن بێت چونکە وەرزشکردن لە هاویندا چەندان زیانی هەیە.


ماڵپەڕی "هیندستان تایمز" بڵاویکردووەتەوە، لە کاتی شەپۆلی گەرما و پلەی گەرمی بەرزدا پێویستە کاتژمێرەکانی وەرزشکردن کەمبکرێنەوە.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە، وەرزشکردنی زۆر لەکاتی کەشوهەوای گەرمدا بەتایبەت لە رۆژدا، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە گەرماوە و جەڵتەی گەرما و ئارەقکردنەوەی زۆر و چەندین ئاڵۆزی تر زیاد دەکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، وەرزشکردن زیاتر لەوەی جەستەت دەتوانێت بەرگەی بگرێت، کاریگەری نەرێنی دەبێت، لەسەر ماندوێتی ماسولکەکان، گۆڕانی باری دەروونی و کێشەکانی خەوتن.

راپۆرتەکە دیارترین کاریگەرییە لاوەکییەکانی زیادەڕۆیی لە وەرزشکردندا دەخاتە روو، لەوانە:

١. هەستکردن بە ماندوویی، رەنگە تێکەڵبوونی کەشوهەوای گەرم و وەرزشکردن باش نەبێت بۆ جەستەت، رەنگە زۆرێک لە خەڵکی بەدەست ماندوێتی بەردەوامەوە بناڵێنن، تەنانەت بە پشوویەکی باشیش ماندوێتی بەردەوام ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە رەنگە زیادەڕەوی لە وەرزشکردن بکەیت و پێویستت بە پشوو بێت بۆ ماوەیەک .

٢.ماندوێتی لە ئەنجامی راهێنانی چڕ و پڕ، بەشداریکردن لە وەرزشێکی چڕدا رەنگە ببێتە هۆی ماندوێتی، هەروەها ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی ئەدای کارکردن دەبێت، هەروەها ماندوێتی رەنگە ببێتە هۆی بێزاری چونکە کەسەکە ناتوانێت لە کاتی راهێنانەکاندا ئاستێکی باش ئەنجام بدات.

٣.وشکبوونەوە، وەرزشی چڕ دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەقکردنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی شلەمەنی جەستە، ئەگەر بڕی ئەو شلەمەنیانەی جەستە بەدەستی دەهێنێت بەس نەبێت، لەوانەیە مرۆڤ تووشی وشکبوونەوەی جەستە ببێت. ٤.جەڵتەی گەرما، کاریگەری لاوەکی وەرزشکردنی زیادەڕۆ زۆرە، جەڵتەی گەرما بەزۆری کاتێک روودەدات کە پلەی گەرمی جەستە رێک نەخرێت، کە ئەمە تەنانەت دەتوانێت ببێتە هۆی مردن.

٥.نەخەوتن، زۆر وەرزشکردن دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنەکانی سترێس لە جەستەدا، بەرزی کۆرتیزۆڵ لەوانەیە کاریگەری لەسەر کوالێتی خەو هەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی کەمخەوی.













گەلەری