سەردێڕ:

بەهۆی هەورەبروسکەوە دوو کرێکار لە سنووری هەولێر گیانیان لەدەستدا

PM:12:48:06/05/2024

2024 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە گوندێکی ناحەیەی قوشتەپەی سنووری هەولێر، هەورەبروسکە لە دوو کرێکاری دا و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دوو کرێکارە لە گوندی قورشاغلوی سەر بە ناحیەی قوشتەپەی سنووری هەولێر کاریان کردووە و کە هەورەبروسکەکە لێیداون گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تەرمی دوو کرێکارەکە بۆ پزیشکی دادی هەولێر گواستراونەتەوە و توێکاری بۆ تەرمەکانیان دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆش هەورەبروسکە لە تاوەرێکی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێری دا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک تەندروستی تێکچوو و سیستمی کاری بەڕێوەبەرایەتییەکە بە تەواوی وەستا.

هاتوچۆی هەولێریش داوا لە هاوڵاتییان دەکات، تاوەکو سیستمی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە چاکدەکەن، هاوڵاتییان بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان نەکەن.
ئومێد چۆمانی - هەولێر













گەلەری