سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانی بەخوڕ دەبارێت

AM:11:04:06/05/2024

1736 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاندووە، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و بارانی بەخوڕ دەبارێت.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران و هەندێک جار بۆ تاوەباران و هەورەبروسکەی ناوبەناو دەگۆڕێت، رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی (پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە) هەرێم زیاتر دەبێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.

کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی سێشەممە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانى زوودا تاوەبارانی مامناوەند و هەورەتریشقە لە سنوورى باشووری پارێزگاى دهۆک و سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستپێدەکات و پاشان کاریگەری بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێتەوە، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت.

ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ سێ پلەی دیکە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٤

سلێمانی  : ٢٢

دهۆک  : ٢٢

هەڵەبجە : ٢٣

کەرکوک : ٢٨

گەرمیان : ٢٩

زاخۆ  : ٢٣

سۆران : ٢٤

حاجی ئۆمەران : ١٣













گەلەری