سەردێڕ:

کەرکوک؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک منداڵێک گیانی لەدەستدا

PM:06:34:05/05/2024

2320 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەرکوک، منداڵێک گیانی لەدەستدا و منداڵێکیش بەسەختی بریندار بوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە، قەیس عەبدولڕەزاق وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکی حەی واستی شاری کەرکوک بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و ئەو دوو منداڵەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون.

هاوکات، لەبارەی تەندروستی منداڵەکانەوە چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئازادی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، منداڵەکان ٩٠٪ـی جەستەیان سوتا بوو و یەکێکانین بەهۆی قورسی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

 سۆران محەمەد- کەرکوک













گەلەری