سەردێڕ:

ئایا دەتوانیت خۆت لە نەخۆشی زەهایمەر بەدوور بگریت؟

PM:11:50:26/04/2024

3204 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ زیادبوونی تەمەنمان، نەخۆشی زەهایمەر یەکێکە لە نیگەرانییە گەورەکانی زۆر کەس، توێژینەوە ئومێدبەخشەکان دەریدەخەن هەنگاوگەلێک هەیە کە دەتوانیت بیگریتەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر، یان لانیکەم دواخستنی.


بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی توێژینەوە و خۆپاراستن لە نەخۆشی زەهایمەر، کە لە ماڵپەڕی "العربیة"دا ئاماژەی پێکراوە، چوار رێگەی کاریگەر هەیە بۆ رێگریکردن لە گەشەکردنی ئەم نەخۆشییە بەر لە توشبوون:

١. وەرزشی جەستەیی بەردەوام دەتوانێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر تا ٥٠٪ کەم بکاتەوە، جگە لەوەش، وەرزشکردن دەتوانێت دابەزینی زیاتریش لەو کەسانەدا خاو بکاتەوە کە پێشتر کێشەی بیرچوونەوەی کورتخایەنیان لەگەڵ بووە.

٢. گۆشەگیری بۆ مرۆڤ باش نییە، مانەوەی مرۆڤ لە پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا رەنگە لەدوای تەمەن لە نیشانەکانی نەخۆشی زەهایمەر و بیرچوونەوە بیپارێزێت، بۆیە پەرەپێدان و پاراستنی تۆڕێکی بەهێزی هاوڕێیەتی بکە بە کارە لە پێشینەکانت.

٣. کێشی زیادە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و جۆرەکانی تری بیرچوونەوە، لە توێژینەوەیەکی گەورەدا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی کێشیان زیادە لە تەمەنی ناوەڕاستدا ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی زەهایمەر دوو هێندە زیاترە و کاربۆهیدراتی پاڵاوتە وەک ئاردی سپی و برنجی سپی و مەعکەرۆنی دەبێتە هۆی مەترسی زیاتری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن کە دەبێتە هۆی هەوکردنی مێشک.

٤. گرنگە بە درێژایی ژیان بەردەوام بیت لە فێربوونی شتی نوێ و ئالەنگاری مێشکت، جا ئەگەر بەدوای رێگریکردن لە سەرهەڵدانی نەخۆشی زەهایمەر بگەڕێیت یان دواخستنی.













گەلەری