سەردێڕ:

ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی سەربازەکانی لەم وڵاتە دەرکرد

PM:08:43:26/04/2024

2820 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە کشاندنەوەی سەربازەکانیان لە وڵاتی چاد بەشێوەیەکی کاتیی تا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی چاد لە ٦ـی ئایار.


ئەمڕۆ هەینی، پات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستادا فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفریقا کار لەسەر ئەوە دەکات سەربازانی ئەمریکا لە وڵاتی چاد بکشێنێتەوە و لە دەرەوەی وڵاتەکە جێگیریان بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هەنگاوە بەشێوەیەکی کاتیی دەبێت تاوەکو دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی چاد لە ٦ـی ئایار دووبارە سەربازانی ئەمریکا لە چاد جێگیر دەکرێنەوە.

لای خۆشیەوە، عەبدولڕەحمان کەلاموڵا وتەبێژی حکومەتی چاد ریاگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی بە مانای وەستانی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات نایەت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

سەرەتای مانگی نیسان، سەرۆک ئەرکانی هێزی ئاسمانی چاد داوای کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی کرد و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ نەبوونی رێککەوتنێک بۆ مانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە چاد.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا لە وڵاتی چاد نزیکەی ١٠٠ سەربازی لە چوارچێوەی شەڕی دژی توندڕەوەکان لە ناوچەی ساحل جێگیر کردووە.













گەلەری