سەردێڕ:

مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم ١٢ هەزار دیناری دیکە دابەزی

PM:02:14:23/04/2024

25608 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل کەمبوونەوە و ناوچەکە بەرەو سەقامگیرییەکی رێژەیی هەنگاوی ناوە، نرخی زێڕ لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا زیاتر لە هەزار و ٩٠٠ دۆلار بۆ هەر کیلۆگرامێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لە بازاڕەکانی هەرێمیش ١٢ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان و بە تێکڕاش لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بۆ هەر ئۆنسەیەک ٤٠ دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستاشدا ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٢٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیش نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەتێکڕا ١.٣٦٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە بازاڕەکانی هەرێمیش ١٢ هەزار دینار دابەزیوە.

لەلایەکی تریشەوە، شارەزایەکی ئابووری لە بازاڕی زێرنگڕانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشبینی دەکەن کە نرخی زێر لە هەرێمی کوردستان لە نێوان ١٢ بۆ ٢٤ هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار۱۸به ٤١٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲۱به ٤٧٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲۲به ٤٩٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲٤ به ٥٤٣ هەزار دینارە













گەلەری