سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

PM:12:33:23/04/2024

2384 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا نرخی دۆلار نزیکەی ٥٠٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە دوێنێدا نزم بووەوە، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

لای خۆیەوە راوێژکارێکی سودانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی بەهای دۆلارە و چاوەڕێش دەکرێت بەهاکەی زیاتر دابەزێت.

پارێزگاری بانکی ناوەندیش رایگەیاند، ئەمریکا رازى بووە لەوەى عێراق توانیویەتى ٨٠٪ـی حەواڵەکە بکات بە ئەلکترۆنى، وتیشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی فیدڕاڵی ئەو وڵاتە لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ وردبینی لە سزای بانکە عێراقییەکان و چاوەڕی دەکرێت بڕیار لەسەر هەڵگرتنی سزاکانیان بدرێت، بەوەش مامەڵەکردن بە دۆلارەوە زیاتر دەبێت و بەوەش بەهاکەی زیاتر دادەبەزێت.













گەلەری