سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:03:06:22/04/2024

37724 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، لە بازاڕەکانی جیهانیشدا، نرخی هەر کیلۆگرامێک زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ دۆلار دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٤٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بە گوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٥ دۆلار و ٣٨ سەنت و کیلۆگرامێکیش بەرامبەر بە ٧٥ هەزار و ٣٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، هەر مسقاڵێک زێر حەوت بۆ هەشت هەزار دینار دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە ٣٠٠ دۆلار بەرز بووەوە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش لە ماوەی مانگێکدا، هەر مسقاڵێک زێڕ بە نزیکەیی ٤٠ بۆ ٤٥ هەزار دینار بەرز بووەوە، بەڵام لە هەفتەی رابردووەوە بە شێوەیەکی گشتیی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم روو لە دابەزینە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤٢٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲۱به ٤٩١ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲۲به ٥١١ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٥٥ هەزار دینارە













گەلەری