سەردێڕ:

کێن ئەو کەسانەی ناتوانن دەرمانی ئازارشکێن بخۆن؟

AM:12:00:22/04/2024

2624 جار خوێندراوەتەوە

دەرمانە ئازارشکێنەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنی سووک تا مامناوەند، هەروەها بە ژەمە کەمەکان (٧٥ میلیگرام رۆژانە) بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ، ئەم ژەمە کاریگەری ئازارشکێنی نییە، هەرچەندە هەندێک کات دەبێت ئاگاداری خواردنی ببیت.


بەپێی ماڵپەڕی"Aljazeera" لە بابەتێکی تەندروستیدا باسی دەرمانە ئازارشکێنەکان دەکات و ئەو بارودۆخانەی خستووەتەڕوو کە دەتوانرێت چارەسەرەکەی تێدا بخورێت.

ئەو کاتانەی کە دەرمانی ئازارشکێنی تێدا دەخورێت:

١.کەمکردنەوەی تا

٢. کەمکردنەوەی ئازاری مامناوەند وەک ئازاری ماسولکە، ددان، و سەرمابوون و سەرئێشە

٣. کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردن، بەتایبەت بۆ هەوکردنی جومگەکان

٤.بڕێکی کەم دەتوانرێت بخورێت بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، و مێشک

٥.دوای نەشتەرگەری بۆ کردنەوەی خوێنبەرە داخراوەکان، پزیشک رێژەیەکی کەم بەکاردەهنێنێت بۆ پارێزگاریکردن لە جەڵتەی خوێن

ئەو کاتانەی نابێت دەرمانی ئازارشکێن بخورێت:

١. دەبێت پێش بەکارهێنان، راوێژکاری بە پزیشک بکەیت ئەگەر ئەمانەت هەبوو

-تێکچوونی خوێنبەربوون یان خوێن مەین، وەکو هیمۆفیلیا

کەمی ڤیتامین K -کەبوونەوەی ژمارەی خرۆکە سوورەکان

ژنانی دووگیان یان ئەوانەی چاوەڕێی دووگیانین و بەنیازن بەشێوەیەکی سروشتی منداڵەکە بهێننە ژیانەوە

ئەوانەی هەستیارن بە ئەسپرین و پێکهاتەکانی

ئەوانەی کێشەی گەدەیان هەیە، بەتایبەت ئەوانەی پێشتر تووشی برینی گەدە بوون

رەبۆ













گەلەری