سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: کاردەکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە

PM:12:31:20/04/2024

960 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی حکومەتی عێراقەوە کار دەکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگەی هەولێر.


ئەمڕۆ شەممە، محەمەد ئیسماعیل پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر هی ئەوە نییە باس بکرێت، چونکە خۆی بە بەرپرسیار نازانێت بەرامبەر بە هاوڵاتییەکانی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەردانی بازاڕی لەنگەی هەولێریان کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گوێ لە کاسبکارانی ئەو بازاڕە و زەرەرمەندبوونی چەند جارەیان بەهۆی سوتانی بازاڕەکەوە بگرن.

ئەوەشی خستووەتە روو، "لە رێگەی حکومەتی عێراقەوە کار دەکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە و چی پێویست بێت و بکرێ بۆیان دەکەین".

لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە سێ جار ئاگر لە بازاڕى لەنگە لە هەولێر کەوتوەتەوە و تێیدا سەدان کاسبکار زەرەرمەندبوون، چەندبارەبوونەوەى ئاگرکەوتنەوەکان گومانى لای خاوەن دوکانەکان دروست کردووە.

دوایین رووداویشیان ٣ـی نیسانی ئەمساڵ بوو، کە جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا ئەوە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوە بوو لە بازاڕی لەنگەی هەولێر، ئەوەش بووەتە هۆی گەیاندنی زیانێکی زۆر بە هاوڵاتییان و کاسبکارانی بازاڕەکە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێم یاسایەک بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتووانى کارەساتە سروشتی و رووداوە نەخوازراوەکان دانەنراوە و لە ماوەی رابردووشدا قەرەبوو نەکراونەتەوە.
May be an image of 9 people, shoes and text

May be an image of 4 people












گەلەری