کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سبەینێ لە هەندێک ناوچە تاوەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەوری جیا جیا و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشکردووە،
سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لە هەندێک کات و شوێندا نمەبارانی
پچڕ پچڕ دەبێت، هەندێک جاریش تاوەباران و هەورەتریشقەشى لەگەڵدا
دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم .
کەشناسی ئەوەشی
خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما ٣ بۆ ٥ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٨
سلێمانی : ٢٥
دهۆک : ٢٦
کەرکوک : ٢٩
هەڵەبجە : ٢٧
زاخۆ : ٢٦
سۆران : ٢٤
حاجی ئۆمەران :
١٦
گەرمیان : ٣١