PM:10:38:18/04/2024
3824 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت لە عێراق رایگەیاند، لە ١ـی تەممووزەوە پڕۆژەی تەکسی نیشتیمانی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەست پێ دەکات و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت لە عێراق رایگەیاند، لەپێناو رێکخستنەوەی کاری شۆفێرانی تەکسی و گەڕاندنەوەی کات و زیادبوونی پاشەکەوت بۆیان، دەست بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی تەکسی نیشتیمانی دەکەن.
ئاماژەی
بەوەش کرد، بەگوێرەی پڕۆژەکە ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە تەکسییەکان دەخرێتە بازاڕەوە و لەڕێگەیەوە هاوڵاتیان دەتوانن داوای تەکسی بکەن.
وتیشی، ئەڵپیکەیشنەکە
لە ١ـی تەمموزەوە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەخرێتە بازاڕەوە و پارێزگاکانی هەرێمی
کوردستانیش دەگرێتەوە.
باسی لەوەش
کرد، پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی وڵات و هۆکارە بۆ رێکخستنەوەی کاری تەکسییەکان و لە سوودی
هاوڵاتیان و شۆفێرانی تەکسییەکاندا دەبێت.