سەردێڕ:

مەترسی تەنیایی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ چییە؟

PM:05:08:18/04/2024

1696 جار خوێندراوەتەوە

هەستکردن بە تەنیایی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی، خەمۆکی، کێشەی تەندروستی درێژخایەن و تەنانەت مردنی پێشوەختەی مرۆڤ زیاد دەکات.


ماڵپەڕی " الجزیرة" لە بابەتێکیدا باسی لە توێژینەوەیەک کردووە کە هۆشداری داوە لە مەترسی تەنیایی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.

توێژینەوەکە لەلایەن تیمێکی توێژینەوەی تایبەتمەند لە دەروونناسی زانکۆی ویلایەتی ئەریزۆنا ئەنجامدراوە، دووپاتیکردووەتەوە هەستکردن بە تەنیایی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی و خەمۆکی زیاد دەکات و مەترسییەکانی تەنیایی هاوتایە لەگەڵ مەترسییەکانی جگەرەکێشان بۆ تەندروستی مرۆڤ.

پسپۆڕێکی دەروونناس لە زانکۆی ئەریزۆنا، دووپاتی کردەوە کە خواستی مرۆڤ بۆ بەتەنیایی، پێداویستییە سەرەتاییەکان لای خەڵکی گشتی زیاتر دەکات و کاتێک ئەم پەیوەندییە بەدەست نەهێنرێت، تەندروستی مرۆڤ بەرەوڕووی دەرئەنجامە نەرێنییەکان دەبێتەوە.

توێژینەوەکە زیاتر لە ٥٣ هەزار کەسی لە ئەمریکا و ١٣ وڵاتی ئەوروپی لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٢٠ لەخۆگرتووە، هەروەها باسی لەو گۆڕانکاریانە کردووە کە لە هەستی خۆبەخشەکاندا روویانداوە لە توێژینەوەکەدا لە رووی هەستکردنیان بە تەنیایی هەر دوو ساڵ جارێک، بەتایبەتی لە ماوەی تەمەنی ناوەڕاستدا لە ٤٥ بۆ ٦٥ ساڵ.

توێژینەوەکە دەریخستووە کە زیادبوونی ژمارەی ئەمریکییە تەمەن مامناوەندەکان ئێستا بەدەست تەنیاییەوە دەناڵێنن بە بەراورد لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لە ئەوروپا و ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەڵگە زانستییەکان کە باس لە زیادبوونی رێژەی مردن لە نێوان پێگەیشتووانی ئەمریکی دەکەن ئەمەش بەهۆی هەستکردن بە نایەکسانی، چ لە رووی ئابوورییەوە بێت یان کۆمەڵایەتی، پێدەچێت هەستی تەنیایی مرۆڤ زیاد بکات، چونکە ئەم هەستە توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان تێکدەدات.













گەلەری