سەردێڕ:

نرخی ١٠٠ دۆلار هاتەوە خوار ١٤٨ هەزار دینار

PM:03:44:18/04/2024

1584 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ، ٢٦٩ ملیۆن و ٦٢ هەزار و ٧٠١ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆتا رۆژی هەفتەدا، بانکی ناوەندی ١٧ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە و ٢٥١ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار و ٧٠١ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە فرۆشت.

هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێم، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عائد هیلالی، ئەندامی شاندەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە بەتایبەتی لە بواری داراییدا و رێکارەکان بەرەو کۆنترۆڵی تەواوی نرخی دۆلار دەڕۆن و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە شێوەیەکی خێرا و بەرچاو نرخی دۆلار روو لە دابەزین بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کارانەی حکومەتی عێراق لە رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و رێگری کردن لە بەقاچاخبردنی دۆلار کردوویەتی، لەلایەن ئەمریکاوە لەبەرچاو گیراوە و لە قۆناغی داهاتوودا ئەمریکا دەست دەکات بە یارمەتیدانی عێراق لەو کارانەدا.

ئەوەشی خستە روو، رێکارەکان بەرەو کۆنترۆڵی تەواوی نرخی دۆلار دەڕۆن و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە شێوەیەکی خێرا و بەرچاو نرخی دۆلار روو لە دابەزین بکات.

باسی لەوەش کرد، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقی لە پەرەپێدانی کەرتی بانکیدا بەرز نرخاندووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر بانکە ئەهلیەکانی عێراق دەرنەچووە.













گەلەری